فه‌دعه‌م:هێزه‌ شیعیه‌كان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى زورفى ڕێككه‌وتن وڕه‌وانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كه‌ن

الاثنين 06 نيسان 2020 - 19:59

فه‌دعه‌م:هێزه‌ شیعیه‌كان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى زورفى ڕێككه‌وتن وڕه‌وانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى رێككه‌وتنێكى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى ڕه‌وانه‌كردنى پاڵێوراوێكى نوێ بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌جیاتى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو.
فه‌دعه‌م به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌ سیاسییه‌كان دوێنى له‌ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح كۆبوونه‌ته‌وه‌ وبه‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌كه‌ له‌سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،وسه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌،وسه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى عه‌تا وهه‌ندێ كه‌سایه‌تى شیعی دیكه‌،وله‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆى پرسى ڕاسپاردنى زورفى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كراوه‌".
وتیشى"له‌ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى موسته‌فا كازمى وه‌ك جێگره‌وه‌ى عه‌دنان زورفى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وئاگاداركردنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌نووسراوێكى فه‌رمییدا".
ڕایشیگه‌یاند"سه‌رجه‌م هێزه‌ شیعیه‌كان به‌نه‌سڕ وسائیرونیشه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى دیاریكردنى جێگره‌وه‌ى زورفى وئاگاداكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار به‌و پرسه‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئێمه‌ له‌ئێستادا له‌به‌رامبه‌ر سێ بژارده‌ داین،یان چاوه‌ڕوانى ماوه‌ى كۆتایی هاتنى ڕاسپاردنى زورفى بكه‌ین،یان په‌رله‌مان سازكردنى دانیشتنى نائاسایی ڕه‌تبكاته‌وه‌،یان زورفى له‌ڕاسپاردنه‌كه‌ى پاشه‌كشه‌ بكات".
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌هاوپه‌یمانى فه‌تح وهاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وفراكسیۆنى عه‌قدى نیشتمانى وفراكسیۆنى نه‌هجی نیشتمانى ڕسپاردنى زورفى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌،وئه‌م هه‌نگاوه‌ییه‌ش به‌سه‌رپێچیكردنى سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ ده‌ستوورى ونه‌رێته‌ سیاسییه‌كان ناویانبرد.
شایه‌نى باسه‌ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ڕۆژى شه‌ممه‌، وه‌رگرتنى كارنامه‌ى وه‌زارى پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن عه‌دنان زورفى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ڕاگه‌یاند.