ليژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى ژماره‌يه‌ك بڕيارى نوێ ده‌رده‌كات

الاثنين 06 نيسان 2020 - 21:05

ليژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى ژماره‌يه‌ك بڕيارى نوێ ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
ليژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نيشتمانى ژماره‌يه‌ك بڕيارى نوێ بۆ خۆپاراستن له‌ڤايرۆسى نوێى كۆرۆنا ده‌ركرد،له‌نێويشياندا كه‌مكردنه‌وه‌ى باجى كردنه‌وه‌ى هه‌ژمار به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 50 له‌بانكى بازرگانى عێراق،بۆ پێكهاته‌كانى كۆبۆنى خۆراك وبابه‌تى وشكه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ويركارى وشك وكه‌ره‌سه‌ى پزيشكى وكه‌ره‌سه‌كانى پاكژكه‌ره‌وه‌ وئامێر وكه‌ره‌سه‌ى پزيشكى وده‌مامه‌ك وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ى په‌يوه‌ستن به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا.