کەعبی لەگەڵ پارێزگاری نەجەف وفەرماندە ئەمنییەکان وبەڕێوبەری فەرمانگەکانی تەندروستی کۆبووەوە

الأحد 05 نيسان 2020 - 11:48

کەعبی لەگەڵ پارێزگاری نەجەف وفەرماندە ئەمنییەکان وبەڕێوبەری فەرمانگەکانی تەندروستی کۆبووەوە

بەغدا_اەع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌،كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ پارێزگارى نه‌جه‌فوفه‌رمانده‌ ئه‌منييه‌كان وفه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ سازكرد.

نوسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى جێگرى يه‌كه‌م له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕايگه‌ياند"كه‌عبىبه‌ياوه‌رى ئه‌ندامانى شانه‌ى قه‌يرانه‌كانى نوێنه‌رايه‌تى گه‌يشته‌ پارێزگارى نه‌جه‌فى پيرۆز".

وتيشى"كه‌عبى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سازكردووه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگارى نه‌جه‌ف وفه‌رمانده‌ ئه‌منييه‌كان وبه‌رێوبه‌رانى فه‌رمانگه‌ته‌ندروستييه‌كان وله‌كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕايگه‌ياندووه‌ ده‌سه‌ڵاتى ته‌واو به‌پارێزگارى نه‌جه‌ف به‌خشراوه‌ بۆ به‌كارهێنانىسه‌رچاوه‌ خۆجييه‌كانى پارێزگاكه‌ وئاماژه‌يشى به‌وه‌دا ڕۆژانى داهاتوو يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا