وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رێنماییه‌ك له‌باره‌ى پارچه‌ زه‌وییه‌كان وكرێچییه‌كانى شاره‌وانى ده‌رده‌كات

الأربعاء 01 نيسان 2020 - 18:46

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ رێنماییه‌ك له‌باره‌ى پارچه‌ زه‌وییه‌كان وكرێچییه‌كانى شاره‌وانى ده‌رده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌نكين ڕێكانى وه‌زيرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ونيشته‌جێكردن،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رِايگه‌ياند،كرێچييه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى شاره‌وانى له‌وره‌گرتنه‌وه‌ى كرێكه‌كانى خۆش ده‌بن.
ڕێكانى له‌ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕايگه‌ياند"دڵنه‌وايي ده‌ده‌مه‌ هاوڵاتيانى خۆشه‌ويست له‌وانه‌ى پارچه‌ زه‌ويييان كڕيوه‌ به‌پێى مادده‌ى 25ى ياساى فرۆشتن وبه‌كرێدانى سامانى ده‌وڵه‌ت كه‌مافيان به‌فيرۆ ناچێـت به‌هۆى تێپه‌ربوونى ماوه‌ى ياسايي كه‌ده‌كاته‌ 30ڕۆژه‌ وئه‌م ماوه‌يه‌يش درێژده‌كرێته‌وه‌".
وتيشى"له‌و كرێچييانه‌ خۆش ده‌بن كه‌فه‌رمانگه‌كانى شاره‌وانييان به‌كرێ گرتووه‌".