وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌رێكردنى چواره‌مین گه‌شتى تایبه‌ت بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى عێراقیه‌كان له‌ میسر راگه‌یاند

الثلاثاء 31 آذار 2020 - 16:42

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌رێكردنى چواره‌مین گه‌شتى تایبه‌ت بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى عێراقیه‌كان له‌ میسر راگه‌یاند

 

 
به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،به‌رێكردنى چواره‌مین گه‌شتى تایبه‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى عێراقیه‌ گیرخواردووه‌كانى وڵاتى میسر ڕاگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان ووه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ وباڵیۆزخانه‌ى كۆمارى عێراق له‌قاهیره‌ وبه‌هاوكارى ده‌سه‌ڵاتى میسرى وچادێرى باڵیۆز وكارمه‌ندانى دیبلۆماسى چواره‌مین گه‌شتى تایبه‌تى هێڵى ئاسمانى عێراقى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هاوڵاتیانى عێراقى گیرخواردووى وڵاتى میسر به‌رێكه‌وت".
وتیشى"گه‌شته‌كه‌ نزیكه‌ى (212) هاوڵاتى عێراقى له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ خاكى نیشتمان".

اخبار العراق