وه‌زاره‌تی بازرگانی توشبوونى وه‌لید حلو بریكاری پێشكه‌وتوی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند

السبت 28 آذار 2020 - 15:48

وه‌زاره‌تی بازرگانی توشبوونى وه‌لید حلو بریكاری پێشكه‌وتوی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
وه‌زاره‌تی بازرگانی ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند، وه‌لید حلو بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌.
وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند، وه‌لید حلو بریكاری پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی بازرگانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له‌ئێستاشدا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غداد چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كاركردنی وه‌لید حلو له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی راگیراوه‌و ماوه‌ی 15 رۆژ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رگرتوه‌، له‌كاتی پشووه‌كه‌یدا توشی ئةو ڤایرۆسه‌ بووه‌.
ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كانى خوپاراستن وخۆپارێزى گیراوه‌ته‌ به‌ر كه‌په‌یوه‌ستن به‌ده‌رمان ڕشتن وپاكژكه‌ره‌وه‌ نوسینگه‌كه‌ى وكه‌ره‌نتینه‌ كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ركه‌ووته‌ى توشبووه‌كه‌ن ئه‌ویش به‌پێ ڕێنمایی لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌كان".