هاوپه‌یمانى عه‌قد داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ ڕێره‌وى دروست ده‌كات له‌ڕێگاى دیاریكردنى پاڵێوراوى زۆرینه‌

السبت 28 آذار 2020 - 11:38

هاوپه‌یمانى عه‌قد داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆ ڕێره‌وى دروست ده‌كات له‌ڕێگاى دیاریكردنى پاڵێوراوى زۆرینه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
هاوپه‌یمانى عه‌قدى نیشتمانى داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ ڕێره‌وه‌ى دروستكرد له‌ڕێگاى دیاریكردنى پاڵێوراوى زۆرینه‌.
هاوپه‌یمانى عه‌قد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى عه‌قد جه‌ختى له‌هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕاوه‌ى ده‌كات له‌شایسته‌ ده‌ستوورى وڕێكاره‌ سیاسییه‌كان ئه‌ویش به‌گرنگى ئه‌وه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران پاڵێورواى زۆرینه‌ى گه‌وره‌ترین پێكهاته‌ بێت،كه‌ده‌بێت پشتیوانى سازانى نیشتمانى به‌ده‌ست بهێنێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ پێى وایه‌ ئه‌و ڕاسپاردنه‌ى كرا ئه‌و مه‌رجانه‌ى جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ بۆیه‌ داوا گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ ڕێره‌وى دروست ده‌كات ئه‌ویش له‌ڕێگاى دیاریكردنى پاڵێوراوێك ئه‌و مه‌رجانه‌ى پێشوو به‌رجه‌سته‌ بكات بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا،ئه‌مه‌یش ته‌نها له‌ڕێگا یه‌كڕیزى وسازانى نیشتمانى فراوان دێته‌ دى".