ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵايدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا

السبت 28 آذار 2020 - 09:05

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵايدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵايدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌وه‌ هاتووه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئاسایی خۆیدا كه‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو سازكرا بڕیارى دا به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى ژماره‌(64)ى ساڵى 2020،وبڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا كه‌ئه‌ركى دانانى سیاسه‌ته‌كان وپلانى گشتى وسه‌رپه‌رشتى جێ به‌جێ كردنى ووه‌رگرتنى بڕیاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندى ته‌واو نێوان لایه‌نه‌ جێ به‌جێ كاره‌كان له‌خۆده‌گرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریشى داوه‌ به‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به‌وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئه‌نجامدانى گواستنه‌وه‌ وواژۆكردنى گرێبه‌ست به‌مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".