وه‌زاره‌تى تەندروستی: 48 حاڵەتی نوێى تووشبوون بەڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

السبت 28 آذار 2020 - 13:46

وه‌زاره‌تى تەندروستی: 48 حاڵەتی نوێى تووشبوون بەڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند  48 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بەڤایرۆسى كۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ڕایگەیاندووە، "تاقیگەکانی وەزارەت 48 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان لە عێراق تۆمارکردووە؛ سێ حاڵه‌ت به‌غدا ڕه‌سافه‌،چوار حاڵه‌ت شارى پزیشكى به‌غدا،دوو حاڵه‌ت به‌غدا كه‌رخ، شەش حاڵەت لە بەسڕە، حاڵەتێک لە کەرکووک، دە حاڵەت لە نەجەفى پیرۆز، حاڵەتێک لە سلێمانی، سێ حاڵەت لە کەربەلاى پیرۆز، دوو حاڵەت لە واست، چوار حاڵەت لە موسەنا، حاڵەتێک لە دیالە، پێنج حاڵەت لە هەولێر، پێنج حاڵەت لە دهۆک، حاڵەتێک لە میسان".
 
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دوو حاڵەتی دیکەی مردنی ڕاگەیاندووە، حاڵەتێک لە بەغداد ڕه‌سافه‌ و حاڵەتێکیش لە بەسڕە.
 
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا، نۆ حاڵەتی دیکەی چاکبوونەوەش لە ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگەیەندراوە؛ دوو حاڵەت لە نەجەفى پیرۆز، چوار حاڵەت لە سلێمانی، حاڵەتێک لە کەربەلاى پیرۆز، حاڵەتێک لە واست، حاڵەتێکیش لە دیوانییە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیش، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسى كۆرۆنا گەیشتە 506 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 42 حاڵەتیان مردوون و 131 حاڵەتیشیان چاکبوونەتەوە.