ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ته‌ندروستى وئابوورى وخزمه‌تگوزارى وئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات

الخميس 26 آذار 2020 - 14:54

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێى پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ته‌ندروستى وئابوورى وخزمه‌تگوزارى وئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى نه‌وت سازكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكره‌وه‌"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕه‌وشى ته‌ندروستى وئابوورى ودارایی وخزمه‌تگوزارى له‌وڵات له‌سایه‌ى ڕێوشوینه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وقه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ خسته‌ به‌رباس،له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان به‌ڕووى هاوڵاتیان ،وئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغى داهاتوو".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ گوێى له‌راڤه‌یه‌كى وردى دكتۆر جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ وبریكارى هونه‌رى وبه‌رێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى گشتى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى گرت له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ئه‌ركى ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ وئاماده‌كارییه‌كانى ئێستا له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا".
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێى"ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كانى په‌یوه‌ست به‌دابینكردنى خزمه‌تگوزارى وعه‌مبارى ستراتیژى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى ودڵنیابوون له‌ئاسانكارى به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان نێوان پارێزگاكان وخزمه‌تگوزارییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ،له‌پاڵ تاوتوێى كردنى داخوازى عێراقییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ وڵات ووه‌زیره‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ تێبینى وپێشنیاره‌كانى خۆیان پێشكه‌ش كرد".