وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئامارى عێراقییه‌ توشبووه‌كان به‌كۆرۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌خاته‌ڕوو

الخميس 26 آذار 2020 - 11:13

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئامارى عێراقییه‌ توشبووه‌كان به‌كۆرۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌خاته‌ڕوو

 

 
به‌غدا ـ اه‌ع 
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئامارى ژماره‌ى عێراقیه‌ توشبووه‌كان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات خسته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حاڵه‌ته‌كانى توشبوون له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نێو ڕه‌وه‌ندى عێراقى له‌سه‌رانسه‌رى جیهان 19حاڵه‌ت بووه‌ ،به‌مشێوه‌یه‌ 10توشبوو له‌ئه‌ردن و6توشبوو له‌ئیتاڵیا،له‌گه‌ڵ دوو توشبوو له‌لوبنان وتوشبوویه‌ك له‌كه‌نه‌دا".
سه‌حاف ڕوونیشیكرده‌وه‌"باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له‌و وڵاتانه‌ هه‌موو تواناكانیان خستوونه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ چاودێرى كردنى ره‌وشه‌كانیان وئاماده‌كردنى چاودێرى پزیشكى بۆ ئه‌و توشبووانه‌".