پارێزگارى به‌غدا:بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌ گه‌ڕۆكه‌كان ڕێوشوێنێكى كاتیه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌كۆرۆنا

الخميس 26 آذار 2020 - 11:06

پارێزگارى به‌غدا:بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌ گه‌ڕۆكه‌كان ڕێوشوێنێكى كاتیه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌كۆرۆنا

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگارى به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بڵاوكردنه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌ گه‌ڕۆكه‌كان بۆ ڕێگاگرتن له‌كۆرۆنا له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌.
عه‌تا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌گه‌ڵ عه‌بدلغه‌نى ساعدى به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى به‌غدا ڕه‌سافه‌ هه‌ماهه‌نگى وڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى تیمى ته‌ندروستى مه‌یدانى وگه‌ڕۆك له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى به‌غدا له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ وسه‌رجه‌م كه‌رته‌كانى تر بۆ پشكنینى هاوڵاتیان".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م ڕێوشوێنه‌ له‌میان زنجیره‌ ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى وكاتى دێت بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا وڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى".