حاڵه‌تێكى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌دیوانیه‌ چاكبۆته‌وه‌

الخميس 26 آذار 2020 - 09:50

حاڵه‌تێكى توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌دیوانیه‌ چاكبۆته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دیوانیه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،حاڵه‌تێكى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌پارێزگاكه‌ چاكبۆته‌وه‌ دواى تێپه‌ڕاندنى ماوه‌ى چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن.
فه‌رمانگه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ڕوونیكرده‌وه‌"نه‌خۆشه‌كه‌ توشى ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ئێران ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تى چاكبۆته‌وه‌".