دارایی نوێنه‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینانى خسته‌ڕوو

الخميس 26 آذار 2020 - 09:20

دارایی نوێنه‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینانى خسته‌ڕوو

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى سه‌رچاوه‌كانى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینانى خسته‌ڕوو.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وخانه‌نشینان بۆ ئه‌مساڵ دابینكراوه‌ به‌هۆى ئه‌و داهاته‌ى له‌ڕۆژانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت ماوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونى یه‌ده‌كى بانكى ناوه‌ندى وهه‌روه‌ها بوونى بوودجه‌ زیاده‌ لاى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى سوودیان له‌بودجه‌كه‌یان نه‌بینیوه‌ "،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بوودجه‌ ته‌رخانكراوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى كۆرۆنایش دابین ده‌كرێت له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌رك وداهاته‌كان".
سه‌فار وتیشى "بانكى ناوه‌ندى ده‌بێت بایه‌خ به‌چینى هه‌ژاران بدات كه‌له‌ئێستادا له‌كاركه‌وتوون به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وده‌بێت چاره‌سه‌رێمى خێرا وپشتیوانییه‌كى داراییان بۆ دابین بكات،چونكه‌ هه‌ندێ كار وپیشه‌ هه‌ن پشت به‌كرێى ڕۆژانه‌ ده‌به‌ستێت".