زورفى پێداچوونه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌ حكومییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌كات

الأربعاء 25 آذار 2020 - 17:27

زورفى پێداچوونه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌ حكومییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌كات
 
به‌غدا-اه‌ع
 
عه‌دنان زورفى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،پێداچوونه‌وه‌ى ڕێوشوێنه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌ حكومییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆناى كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بلاویكرده‌وه‌:" زورفى و دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ وتوێژیان له‌ باره‌ى رێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا و په‌یره‌و كردنى ئه‌و میكانیزمانه‌ى كه‌ ده‌بێته‌ هۆى ته‌شه‌نه‌ نه‌سه‌ندنى ئه‌م په‌تایه‌"،زورفى ستایشى رۆڵى ئه‌ندمانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان كرد له‌ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى كۆرۆنا".
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى پلان و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى خسته‌ڕوو بۆ رێگاگرتن له‌ بلاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى زیاتر،وداوى له‌ هه‌مووان كرد كه‌ یه‌ك ده‌ست بن بۆ ده‌ربازبوون له‌م قۆناغه‌ ".