ساڵح وبلاسخارت لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی وهاریکاری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا وتوێژیان كرد

الاثنين 09 آذار 2020 - 11:14

ساڵح وبلاسخارت لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی وهاریکاری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا وتوێژیان كرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
 
د.بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار و جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆى هه‌ماهه‌نگى وهاریكارى بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا كرا.
 
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ساڵح پێشوازیكرد له‌ بلاسخارت و لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و جموجوڵی ئاشتیانە لە وڵات و دووپاتیشکرایەوە لەسەر پشتیوانیکردنی (UN) لەهەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کە لە ئاست خواستەکانی گەلانی عێراق بێت و داواکاریەکانیان جێ بەجێ بکات هەر لەدەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و شکۆمەند. 
 
هەر لەدیدارەکەدا  گفتۆگۆ کرا لەبارەی چۆنیەتی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێگای کۆمەککردنی کاری دامەزراوە تەندروستییە تایبەتییەکانی دەوڵەت بۆ  بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها بەرجەستەکردنی هوشیاری بنەماکانی مافی مرۆڤ و فەراهەمکردنی ئازادی بیروڕا.