ته‌ندروستى دیاله‌:به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبوون به‌كۆرۆنا بۆ سێ حاڵه‌ت

الأحد 08 آذار 2020 - 22:19

ته‌ندروستى دیاله‌:به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبوون به‌كۆرۆنا بۆ سێ حاڵه‌ت

 دیاله‌ - اه‌ع

 
فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دیاله‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تۆماركردنى حاڵه‌تێكى نوێى توشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند وئاماژیشى به‌وه‌دا كۆى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى كه‌ساغ بۆته‌وه‌ بۆ 3حاڵه‌ت به‌رزبۆته‌وه‌.
نه‌بیل فازڵ به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دیاله‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"پارێزگاى دیاله‌ ئه‌مڕۆ حاڵه‌تێكى دیكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركردووه‌ كه‌ئافره‌تێكى به‌ساڵاچووه‌ وته‌مه‌نى 67ساڵه‌ وله‌باكورى پارێزگاكه‌ نیشته‌جێیه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌ له‌دوێنێه‌وه‌ خراوه‌ته‌ كه‌ره‌نتینه‌ بۆ دڵنیابوون له‌توشبوونى به‌ڵام پشكنینه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریخستووه‌ كه‌توشبووى ئه‌م ڤایرۆسه‌یه‌.
فازڵ وتیشى "ئه‌م حاڵه‌ته‌ى توشبوون سێیه‌مین حاڵه‌ته‌ له‌پارێزگاى دیاله‌ دواى تۆماركردنى دوو حاڵه‌ت له‌هه‌فته‌ى ڕابردوودا،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو هه‌ر سێ حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ئێستادا له‌كه‌ره‌نتینه‌ى سه‌ره‌كى دان له‌نزیك به‌عقوبه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاودێرى پزیشكى.