مه‌زارگاى حوسه‌ینى ده‌یه‌وێت شوێنى تایبه‌ت بۆ كه‌ره‌نتینه‌ى توشبووانى كۆرۆنا بكاته‌وه‌

الأربعاء 04 آذار 2020 - 18:10

مه‌زارگاى حوسه‌ینى ده‌یه‌وێت شوێنى تایبه‌ت بۆ كه‌ره‌نتینه‌ى توشبووانى كۆرۆنا بكاته‌وه‌

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز_ اه‌ع

 
ئه‌میندارێتى گشتى مه‌زارگاى حوسه‌ینى پیرۆز،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،رایگه‌یاند هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى شوێنى كه‌ره‌نتینه‌ ده‌دات بۆ توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:كه‌ربه‌لایی ئه‌مڕۆ پێشوازى كردووه‌ له‌جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى وله‌میان دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانى مه‌زارگاى حوسه‌ینى كرایه‌وه‌ بۆ هاوكاریكردن له‌باره‌ى خۆپاراستن له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌و دیداره‌ى نێوان نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵا و ،وه‌زیرى ته‌ندروستى رێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ خۆپارێزى وڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌رى وڵات تاوتوێ كراوه‌،وهه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لاییش ڕایگه‌یاندووه‌ مه‌زارگاى حوسه‌ینى شوێنى گونجاوى كه‌ره‌نتینه‌ بۆ توشبووانى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا دابین ده‌كات له‌یه‌كێك له‌شاره‌كانى زیاره‌تكاران له‌كه‌ربه‌لا،له‌گه‌ڵ دابینكردنى سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانى ته‌ندروستى وخۆپارێزى له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كانى سه‌ر به‌مه‌زارگاكه‌ له‌پێناو ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
لاى خۆیه‌وه‌ جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوى وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕایگه‌یاند"له‌م قۆناغه‌ میدیا رۆڵێكى گرنگى هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌بوارى هۆشیارى ته‌ندروستى بۆ رَێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتیشى"ژماره‌ى توشبووان له‌عێراق رۆژانه‌ گۆرانكارى به‌سه‌رى دێت،وره‌وشى ته‌ندروستى دوو ڕۆژ پێش ئێستا جیاوازه‌ له‌ڕه‌وشى ئه‌مڕۆ،داتاكانى ژماره‌ى توشبووانى ئه‌م ڤایرۆسه‌ ڕووى له‌زیادبوون كردووه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مووان شان به‌شان هه‌وڵى رێگاگرتن له‌بڵابوونه‌وه‌ى بكه‌ین".