له‌دواى یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى..یه‌كه‌م لێدوان له‌لیژنه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌وه‌

الثلاثاء 25 شباط 2020 - 21:08

له‌دواى یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى..یه‌كه‌م لێدوان له‌لیژنه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ليژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت چه‌ند سه‌رنج وتێبينييه‌كى ڕاگه‌ياند له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفيق عه‌لاوى هاتووه‌.
محه‌مه‌د شياع سودانى ئه‌ندامى ليژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕايگه‌ياند"ليژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى وه‌زارى سبه‌ى دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى خۆى سازده‌كات بۆ ته‌واوكردنى ڕاپۆرتى به‌رنامه‌ى حكومى وگه‌ڵاڵه‌كردنى دوو كۆپى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى له‌دانيشتنى متمانه‌دان ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
وتيشى "ليژنه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رنج وتێبينى داناوه‌ له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌و بڕگانه‌ى له‌به‌رنامه‌ى وه‌زارى هاتووه‌ وهه‌روه‌ها جه‌ختيشى كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ئاسايش وسه‌قامگيرى له‌عێراق وته‌واوكردنى پێداويستييه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ڕێكارى لۆجستى وبوودجه‌ى دارايي بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
ئاماژه‌يشى دا"ليژنه‌كه‌ به‌شێوه‌يه‌كى پيشه‌ييانه‌ پێداچوونه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى حكومه‌ت ده‌كات دوور له‌هه‌ر كارتێكه‌رييه‌كى سياسي وهه‌روه‌ها له‌كێشمه‌كێشيش دوور كه‌وتۆته‌وه‌".
ئه‌وه‌يشى خسته‌ڕوو به‌رنامه‌ى حكومى سه‌رۆك وه‌زيرانى ڕاسپێردراو چه‌ند هێڵێكى گشتى له‌خۆگرتووه‌ وله‌داوى وه‌رگرتنى متمانه‌ وده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زيره‌كان به‌رنامه‌يه‌كى گشتگير ئاماده‌ ده‌كات".