وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق په‌یوه‌ست به‌هیچ به‌ره‌یه‌ك نییه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو

السبت 15 شباط 2020 - 20:09

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:عێراق په‌یوه‌ست به‌هیچ به‌ره‌یه‌ك نییه‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌شداریناكه‌ین له‌هه‌ر به‌ره‌یه‌كی سه‌ربازی وئه‌منی بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوێستی وڵاتەکەی له‌ له‌دیداره‌كانی په‌راوێزی كۆنگره‌ی میونخدا خستەڕو و جه‌ختیکردەوە  کەسه‌روه‌ری ته‌واوی خاكی عێراق دەپارێزن به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌به‌ره‌ی ئاسایشی كه‌نداو بكه‌ن.
وتیشی:" محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم گفتوگۆی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی تایبه‌ت به‌ناوچه‌كه‌ كردوه‌و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌ڕێڕه‌وی ئاوی كه‌نداو و ده‌ریای هورمز نیه‌، ئاسایشی كه‌نداو به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆی وڵاتانی نزیك به‌نداوكه‌یه‌ نه‌ك عێراق، بۆیه‌ به‌شداری له‌هیچ به‌ره‌یه‌كی سه‌ربازی و ئه‌منی ناكه‌ین بۆ پاراستنی ئاسایشی كه‌نداو".
ئه‌حمه‌د سه‌حاف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوای له‌سه‌رجه‌م وڵاتان كردوه‌، هانی كۆمپانیاكانیان بده‌ن سه‌ردانی عێراق بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و دوباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق.