هاوپه‌یمانى هێزه‌كان: هه‌لێك له‌به‌رده‌وام عه‌لاوى دایه‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسی

الثلاثاء 11 شباط 2020 - 09:09

هاوپه‌یمانى هێزه‌كان: هه‌لێك له‌به‌رده‌وام عه‌لاوى دایه‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وى پرۆسه‌ى سیاسی

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى هێزه‌ عێراقییه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌سه‌ بۆ به‌رێوبردنى قۆناغى داهاتوو.
له‌یس دلێمى سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانى هێزه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگه‌یاند"هه‌لێك له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپێردراو دایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تی پیشه‌یی ولێهاتووى سه‌ربه‌خۆ تواناى به‌رێوبردنى دۆسییه‌كانیان  و چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى وڵاتیان هه‌بێت".
ئاماژه‌یشى دا "عه‌لاوى هه‌لێكى زێڕینى له‌به‌رده‌مدایه‌ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وه‌كان وبنیاتنانه‌وه‌ى ده‌زگاكان ودانانى پلانى ستراتیژى بۆ گه‌شه‌پێدانى فراوان وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان وله‌خۆگرتنى لێهاتوویی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان وئازادكردنى زیندانییه‌ بێ تاوانه‌كان له‌زیندانه‌كاندا وبایه‌خدان به‌تواناى گه‌نجان
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ڕاسپارد
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو به‌ڵێنى دا به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات وپاڵێوراوى پارته‌ سیاسییه‌كان ره‌تبكاته‌وه‌ وهه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودابینكردنى هه‌لى كار وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ ئابوورییه‌كانى گروپه‌ سیاسییه‌كان.