به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ كه‌شتیه‌ گه‌شتیاریه‌كه‌ى ژاپۆن

الاثنين 10 شباط 2020 - 10:56

به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ كه‌شتیه‌ گه‌شتیاریه‌كه‌ى ژاپۆن

 چاودێرى-اه‌ع

 
ژماره‌ى توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەشتییە دابرێنراوەكەی ژاپۆن لە نزیك كەناراوەكانی یۆكۆهاما لە تۆكیۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ زیادكردووه‌ بەوەش ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەكە لە كەشتیەكەدا بۆ 130كەس بەرزبۆوە، هاوكات تیمێكی پزیشكی ژاپۆن پێداویستی پزیشكی گەیاندە كەشتیەكە.  هەفتەی رابردوودا كەشتی شازادەی ئەڵماس كە بە كەشتی كۆرۆنا ناسراوە و هەڵگری 3 هەزار و 700 سەرنشینە، لەدوای گەیشتنی بۆ كەناراوەكانی ژاپۆن بەهۆی گومانكردن لە كەسێك پشكنین بۆ سەرنشینەكان ئەنجامدرا و دەركەوت 10 كەس دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، تا ئێستاش ژمارەكە گەیشتۆتە 130 كەس، كه‌ پێشتر 70 كه‌س بوون.