كه‌عبى:دانانى زیاره‌تى چله‌ ودارخورما له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى شانازییه‌ بۆ گه‌لى عێراق

الجمعة 07 شباط 2020 - 19:44

كه‌عبى:دانانى زیاره‌تى چله‌ ودارخورما له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى شانازییه‌ بۆ گه‌لى عێراق

 به‌غدا-اه‌ع

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانانى "زیاره‌تى چله‌"ى ئیمامى حوسێن كوڕى عه‌لى سڵاوى خوایان لێبێت و"دارى خورما"له‌لیستى شوێنه‌وارى جیهانى كه‌له‌ڕابردوودا بابل وئه‌هواره‌كانیش خرانه‌ ئه‌و لیسته‌ به‌شانازییه‌ك بۆ سه‌رانسه‌رى عێراق ناوبرد.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"پیرۆزبایی له‌عێراق وگه‌له‌كه‌ى وشارستانیه‌ت ومێژووى ڕه‌سه‌نى ده‌كه‌م،به‌بۆنه‌ى دانانى دابینكردنى خزمه‌تگوزارى ومیوانداریكردن له‌میان زیاره‌تى چله‌ وخورماى دارى خورماى وسه‌رجه‌م به‌هره‌مه‌ندى وڕێوشوێنه‌كان له‌لیستى كه‌له‌پوورى رۆشنبیرى ومرۆیى بێ قازانج"