بەرشەلۆنە لەجامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە

الخميس 06 شباط 2020 - 00:57

بەرشەلۆنە لەجامی شای ئیسپانیا کرایە دەرەوە

 

 
چاودێرى-اه‌ع
 
لەجامی شای ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە ئەتلەتیک بلباو دۆڕا و کرایە دەرەوەى پاڵەوانێتیەکە.
لەمیانی یارییەکانی قۆناغی هەشت تیپی جامی شای ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی روبەروی یانەى ئەتلەتیک بلباو بوەوە.
هەرچەندە پێشبینی دەکرا یارییەکە بە یەکسانی کاتی یاسایی تەواو ببێت، بەڵام لەدواخولەکەکانی یارییەکەدا، ویلیامز توانی گۆڵێک تۆماربکات و ئەتلەتیک بلباو بگەیەنێتە قۆناغی چوار تیپی و بەرشەلۆنەش لەجامی شای ئییسپانیا بکاتە دەرەوە.
بەمەش ریاڵ سۆسیداد ریاڵ مەدریدی کردە دەرەوەو ئەتلەتیک بلباویش بەرشەلۆنەى کردە دەرەوەى پاڵەوانێتیەکە.