حوسییەکان کۆمپانیای ئارامکۆ و چەند شوێنێکی دیکەیان لە سعودیە بۆردوومانکرد

الأربعاء 29 كانون ثاني 2020 - 16:35

حوسییەکان کۆمپانیای ئارامکۆ و چەند شوێنێکی دیکەیان لە سعودیە بۆردوومانکرد

 چاودێرى- اه‌ع

 
گرووپی ئه‌نساروڵڵای (حووسییه‌كان)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند،به‌مووشه‌ك و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان  كۆمپانیای  ئارامكۆى سعوودیه‌یان كردۆته‌ ئامانج.
وته‌بێژى گروپه‌كه‌ ڕایگه‌یاند""هێزه‌كانیان پرۆسه‌یه‌كى هه‌مه‌جۆرى مووشه‌كییان كردووەتە‌ سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی سعودیه‌ (ئارامكۆ) له‌ ناوچه‌ی جازان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بها و جازان و بنكه‌ی سه‌ربازیی خه‌میس مشیت،و سه‌رجه‌م ئامانجه‌كان له‌ قووڵایی خاكی سعودیه‌ پێكراون و زیانی گه‌وره‌یان به‌ دامه‌زراوه‌كانیان گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ڕێگه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون.