هه‌ماهه‌نگییه‌كى په‌رله‌مانى وحكومى بۆ ته‌واوكردنى پاشكۆكانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 10:41

 هه‌ماهه‌نگییه‌كى په‌رله‌مانى وحكومى بۆ ته‌واوكردنى پاشكۆكانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان

 به‌غدا-اه‌ع

ئه‌مجه‌د عیقابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كى په‌رله‌مانى وحكومى هه‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنى پاشكۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عیقابى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ماهه‌نگییه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه‌ نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ووه‌زاره‌تى پلاندانان له‌پێناو ده‌ركردنى پاشكۆى هونه‌رى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان،"ڕوونیشیكرده‌وه‌"پلاندانان له‌هه‌وڵى ته‌واوكردنى خشته‌كاندایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى په‌رله‌مانى بكات بۆ په‌سه‌ندكردنى".
عیقابى وتیشى"ته‌واوكردنى پاشكۆ هونه‌رییه‌كان وپه‌سه‌ند كردنى ده‌بێت له‌دواى پشووى یاسادانانه‌وه‌ بێت،"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ندێ له‌پارێزگاكان ژماره‌ى كورسییه‌كان كه‌م وزیادى كردووه‌ به‌پێ خشته‌كان كه‌له‌ئێستادا له‌ئاماده‌كردندایه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پلاندانان".