حه‌لبوسى ومالیكى پێشهاته‌كانى دۆخه‌كه‌ ودۆسییه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

الأربعاء 22 كانون ثاني 2020 - 21:02

حه‌لبوسى ومالیكى پێشهاته‌كانى دۆخه‌كه‌ ودۆسییه‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كه‌ن

 به‌غدا-اه‌ع

 
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە بەرێز سەرۆكی هاوپه‌یمانى دەوڵەتی یاسا دەكەوێت
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپه‌یمانى دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا لەگەڵ دۆسیەی پێكهێنانی كابینەی حكومەت، تەئكیدیش كرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دیاریكردنی سەرۆكی حكومەت كە پەسەندكراوبێت و لە ئاستی داواكاری رۆڵەكانی گەلی عێراقدابێت.