ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى نووسراوێك ئاڕاسته‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات بۆ ڕه‌وانه‌كردنى پێنج وه‌زیر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن

الأحد 19 كانون ثاني 2020 - 21:32

ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى نووسراوێك ئاڕاسته‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات بۆ ڕه‌وانه‌كردنى پێنج وه‌زیر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیره‌ لێپرسینه‌وه‌لێكراوه‌كان ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن بكات.
یوسف كیلابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ نووسراوێكى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر كردووه‌ به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌باره‌ى وه‌زیره‌ لێپرسینه‌وه‌لێكراوه‌كان،چونكه‌ پرسیارى لێپرسینه‌وه‌كردنیان تاوانباركردن بووه‌ وبه‌ڵگه‌ى تیابوو له‌باره‌ى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى وگه‌نده‌ڵى كارگێرى".
كیلابى به‌پێویستیشى زانى وه‌زیرى لێپرسینه‌وه‌لێكراو له‌كاره‌كانى دووربخرێته‌وه‌ له‌ماوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى لیژنه‌كه‌ له‌پێناو مسۆگه‌ر كردنى خاوێنى پرۆسه‌ى لێپرسینه‌وه‌كه‌".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و وه‌زیرانه‌ى لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت واده‌كانیان دیاریكراوه‌ وبریتیین له‌:وه‌زیرانى نه‌وت وكشتوكاڵى وپیشه‌سازى ودارایی وكاره‌با وهه‌روه‌ها دوو بۆ سێ وه‌زیر تر هه‌ن ئاماده‌كارییان بۆ ده‌كرێت".
كیلابى ڕوونیشیكرده‌وه‌ لیژنه‌ى ده‌ستپاكى داواى له‌فه‌رمانگه‌ى په‌رله‌مانى ولیژنه‌ى تایبه‌تى لیَِپرسینه‌وه‌كان كردووه‌ كه‌به‌پێ یاساى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێكهێنراوه‌ لیسته‌كانى ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بكات"