روحانى:حكومه‌تى ئێرانى هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ركه‌وتنى راستى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌

الثلاثاء 14 كانون ثاني 2020 - 10:23

روحانى:حكومه‌تى ئێرانى هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ركه‌وتنى راستى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌

 چاودێرى-اه‌ع

 
حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ حكومه‌تى ئێرانى هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ركه‌وتنى راستى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ فرۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌.
 
 روحانی داوای لە دەسەڵاتی دادوەرەیی وڵاتەکەی کرد کە دادگایەکی تایبەت پێکبهێنێت بە ئامانجی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسن لە خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.
 
راشیگه‌یاند پێویسته‌ ئه‌و  کەسانە دادگایی بکرێن کە بەرپرسن لە خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە.
جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە حکوومەتەکەی بەرپرسە لە بەردەم ئێرانییەکان و ئەو وڵاتانەی کە هاووڵاتییانیان لە رووداوی خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکەدا گیانیان لەدەستداوە و گوتی: "خستنەخوارەوی فڕۆکە ئۆکراینییەکە هەڵەیەکە لێخۆشبوونی نییە".