سائیرون:سیناریۆى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدی ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگی نێوخۆیی وده‌ره‌كى ده‌بێته‌وه‌

السبت 11 كانون ثاني 2020 - 21:59

سائیرون:سیناریۆى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدی ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگی نێوخۆیی وده‌ره‌كى ده‌بێته‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
ریاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مرٍۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،جموجۆڵێكى سیاسى هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا سیناریۆى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى نێوخۆیی وده‌ره‌كى بۆته‌وه‌.
مه‌سعودى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"جموجۆڵێكى سیاسى ده‌ستیپێكردووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ دواى وتاره‌كه‌ى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى ودیاریكردنى (15)ڕۆژ له‌لایه‌ن سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ بۆ هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوێكى نوێ ".
وتیشى"سیناریۆى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى رووبه‌رووى ئاسته‌نگى نێوخۆیی وده‌ره‌كى بۆته‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانى سائیرون له‌گه‌ڵ ئاڵۆزكردنى دیمه‌نى سیاسی نییه‌.
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا له‌داهاتووییه‌كى نزیكدا دیمه‌نى هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌ك په‌سه‌ندكراو زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌تواناى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كانى هه‌بێت وئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێش وه‌خته‌".
روونیشیكرده‌وه‌"باسكردن له‌باره‌ى چوونى شاندێك بۆ لاى سه‌ید سه‌دڕ له‌پێناو ڕازى كردنى بۆ پرسى مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى هیچ سوودێكى نابێت".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌ید سه‌دڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى كه‌سێكى په‌سه‌ندكراو وبه‌توانا وسه‌ربه‌خۆییه‌،ئاماژه‌یشى دا گرفته‌كه‌ له‌كه‌سایه‌تى عه‌بدولمه‌هدى نییه‌ به‌ڵكو گرفته‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان ناتوانن كه‌سایه‌تییه‌كى چاكسازى خواز هه‌ڵبژێرن".
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕایگه‌یاند كه‌پێداگیرى ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنى پاڵێوراوى ئه‌و فراكسیۆنى له‌ڕووى ژماره‌وه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا زۆرترینه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران.
په‌رله‌مانتارمحه‌مه‌د غه‌بان سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى فراكسیۆنه‌كان پێداگیرى نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌لایه‌ن ئه‌و فراكسیۆنه‌ى له‌رووى ژماره‌وه‌ زۆرتریینه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا.
وتیشى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار داواى له‌په‌رله‌مان كردووه‌ زۆرترین فراكسیۆن له‌رووى ژماره‌وه‌ دیارى بكات بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوه‌كه‌ى ،ئاماژه‌یشى دا مادده‌ى(76)ى ده‌ستوور رێره‌وى دروستى نه‌خشه‌ كردووه‌ بۆ چۆنێتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌یشى وت ده‌ستوور ئه‌رك وده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار دیاریكردووه‌ كه‌به‌ته‌نها ڕاسپاردنه‌ ،روونیشیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانى بنیاتنان مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ سه‌رۆكى سه‌رپشك بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
شایه‌نى باسه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوى هاوپه‌یمانى بنیاتنان ڕه‌تكرده‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئاماده‌ییه‌ له‌و پێناوه‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات.
جێى ئاماژه‌یه‌ فراكسیۆنى نیاتنان ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌ى كاندید كرد بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى.