عه‌بدولمه‌هدى جه‌خت له‌گرنگى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌

الخميس 09 كانون ثاني 2020 - 17:42

عه‌بدولمه‌هدى جه‌خت له‌گرنگى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرد بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پێشوازى له‌ مارتن هۆس باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد،وله‌میان دیداره‌كه‌ تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق ویه‌كێتى ئه‌وروپا كرا وگفتوگۆكردن له‌باره‌ى ره‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه‌ ورێكاره‌كانى هێوه‌ركردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى ئێستا وهه‌ڵوێستى حكومه‌تى عێراقى له‌باره‌ى بوونى هێزه‌ بیانییه‌كان.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى له‌گرنگى هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا كرده‌وه‌ له‌هێوه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ وهه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان په‌یڕه‌و بكات بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ وجیهان له‌ململانییه‌كان ومه‌ترسییه‌كانى ناكۆكییه‌ چه‌كدارییه‌كان بۆ سه‌ر ئاسایش وئاشته‌وایی جیهانى.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵوێستى حكومه‌ت وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان وكاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى عێراق،ئاماژه‌یشى دا عێراق به‌به‌رده‌وامى هه‌وڵى ده‌دات بۆ به‌ستنى باشترین په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌.
له‌لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى یه‌كێتى ئه‌وروپا لیتێگه‌یشتنى خۆى بۆ هه‌ڵوێستى عێراق ده‌ڕبڕى وجه‌ختیشى له‌پێویستى به‌جێ گه‌یاندنى هێوه‌ركردنه‌وه‌ ورێگاگرتن له‌ئاڵۆزبوونى هه‌ڵوێسته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه‌ وكارى هاوبه‌ش بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان به‌هۆى گرژییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامى ئێران وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.