سه‌رۆك ساڵح جه‌خت له‌ بە هەماهەنگی كاردەكەن بۆ دورخستنەوەی عێراق و ناوچەكە لە ململانێ و جەنگ

الخميس 09 كانون ثاني 2020 - 15:23

سه‌رۆك ساڵح جه‌خت له‌ بە هەماهەنگی كاردەكەن بۆ دورخستنەوەی عێراق و ناوچەكە لە ململانێ و جەنگ

 به‌غداد-اه‌ع

 
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ جه‌خت له‌ بە هەماهەنگی كاردەكەن بۆ دورخستنەوەی عێراق و ناوچەكە لە ململانێ و جەنگ.
نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكیدا كە وێنەیەكی دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كەوتوە بڵاویكردەوە " ئەمڕۆ پێنجشەممە دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق  پێشوازیكرد لە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا و شاندێكی یاوەری".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەكراوە "لە كۆبوەنەوەكەیاندا هەردولا تاوتوێی پێشهاتەكانی ئەمدواییانەی ناوچەكەیان كردوە و سەرۆك بەرهەم جەختی لەسەر ئەوە كردوەتەوە، بە هەماهەنگی كاردەكەن بۆ دورخستنەوەی عێراق و ناوچەكە لە ململانێ و جەنگ، چەمكی جەنگی بەوەكالەتیش رەتدەكەنەوە و نایانەوێت عێراق ببێتە مەیدانی جەنگ دژ بە وڵاتانی دراوسێی".
ساڵح راشیگەیاندوە، گرنگە سەرجەم لایەنەكان هەڵوێست و هەوڵەكانیان یەكبخەن لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانەكانی ئێستا و پێویستە دانبەخۆیاندا بگرن دۆخەكە ئارامبكەنەوە لەپێناو فەراهمكردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەسەر ئەوەكردوەتەوە وڵاتەكەی پشتگیری لە سەروەری و سەقامگیری خاكی عێراق دەكات و ئاماژەی بەوەكردوە "پێویستە گرژیی و ئاڵنگارییەكان كەمبكرێتەوە و ئاراستەكان بەرەو ئەنجامدانی دانوستانی بنیادنەرانە بڕۆن، تا لەورێگەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخە هەستیارەكانی ناوچەكە بكرێت.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا، چۆنییەتی پەرەپێدان و گەشەسەندنی پەیوەندییە دولایەنەكانی نێوان هەریەك لە عێراق و توركیا تاوتوێكرا، بە شێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردو گەل بكات.