یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربری

الأربعاء 08 كانون ثاني 2020 - 17:43

یەکێتی ئەوروپا  پشتیوانی بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربری

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌ختى لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە ململانێی سەربازی کرده‌وە،كه‌چى باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربری.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند" به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە مارتین هوس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ،لە دیدارەکەدا دووپات لە پاراستنی سەروەری نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری وڵات و دورخستنەوەی عێراق و ناوچەکە لە ململانێی سەربازی کرایەوە.
ئاماژەیشى به‌وه‌دا کە عێراقییەکان پابەندن بەیەکریزی و ئاسایشی وڵات و رەتیشی دەکەنەوە عێراق بێتە گۆڕەپانی ململانێ و ئاڵۆزییەکان، ھاوکات جەختیشیکردەوە لە گرنگی دانبەخۆداگرتن و سەرخستنی زمانی دیالۆگ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوە هەنوکەیەکاندا.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، پشتیوانی یەکێتی ئەوروپای بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەربری، ھەروەھا جەختی لە کاری هاوبەشی نێوان گشت لایەنەکانی ناوچەکە و جیهان کردەوە لە پێناو ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدا.