حه‌لبوسى و هاوتا توركیه‌كه‌ى جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى ده‌كه‌نه‌وه‌

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 19:25

حه‌لبوسى و هاوتا توركیه‌كه‌ى جه‌خت له‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى ده‌كه‌نه‌وه‌

 بغداد- واع

 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و مسته‌فا شه‌نتوب هاوتا توركیه‌كه‌ى،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، جه‌ختیان له‌سه‌ر رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى و گرنگى دان به‌ هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌ نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه‌ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسى تیرۆر.
 
به‌پێى به‌یانامه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ حه‌لبوسى په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ هاوتا توركیه‌كه‌ى پێگه‌یشتووه‌ ، بۆ وتوێژكردن له‌باره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات و دوا پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌.
 
لەمیان پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە تەئكید كرایەوە لەسەر پتەوكردنی هاریكاری نێوان عێراق و توركیا لەبوار جۆراوجۆرەكان لەسەر بنەماى بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لەسەروەری و گرنگی هاریكاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری.
هەروەها تاوتوێی كارا كردنی هەوڵی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات كرا لەسەرجەم پرسەكان و لەوبوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن.