عەبدولمەھدی دووپاتیکردەوە عێراق بەگرنگەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 15:11

عەبدولمەھدی دووپاتیکردەوە عێراق بەگرنگەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناتۆ

 به‌غداد-اه‌ع

 
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ جینس ستۆلتینبریج سكرتێری هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) پێگه‌یشت.
 
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی،كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) كه‌وتووه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جینس ستۆلتینبریج سكرتێری گشتی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) په‌یوه‌ندی به‌عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌ كردوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق و ئه‌نجامدانی ڕاهێنانه‌ سه‌ربازیه‌كان كردوه‌ته‌وه‌.
 
هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌گرنگه‌وه‌ باسی له‌په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ كردوه‌، هاوكات، هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هیزه‌ بیانیه‌كان و بریاری كشانه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی عێراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی خستوه‌ته‌ڕو.
 
له‌به‌رامبه‌ریشدا سكرتێری گشتی ناتۆ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و ناتۆ كردوه‌ته‌وه‌، ڕاشیگه‌یاندوه‌، "ناتۆ ده‌یه‌وێت پشتیوانی و هاوكاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌ڕوی ڕاهێنانه‌وه‌ بكات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر".