ئێران ئاماده‌كارى خۆى بۆ پابەندبونەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمیەکە رادەگەیەنێت

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 14:10

ئێران ئاماده‌كارى خۆى بۆ پابەندبونەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمیەکە رادەگەیەنێت

 چاودێرى-اه‌ع

 
عه‌باس عارەقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر پابەندیەکانی بەڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە، پاش ئەوەی سەرجەم سزا ئابوریەکانی لەسەر لادەدرێت.
 
پێگەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ لەزاری عەباس عارەقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە،"لەئێستادا هیچ پابەندیەکی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە سنور بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران دانانێت، بەڵام چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئێران لەژێر چاودێری دەزگای ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەبێت".
 
عارەقچی باسی لەوەشکرد، "هەنگاوی پێنجەمی ئێران لە کەمکردنەوەی پابەندیەکانی بەرێککەوتننامە ئەتۆمیەکەوە مانای ئەوە نیە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە کۆتایی پێهاتبێت، بەڵکو گەیشتنە بە هاوسەنگییەکی گونجاو لە رێککەوتننامەکەدا".
 
جێ ئاماژەپێکردنە دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە تیرۆرکرا به‌وه‌ش ئاستی گرژییەکانی نێوان ھەردوولا چڕتر بۆتەوە.