ماليكى بۆ باڵیۆزی بەریتانیا :عێراق ھێڕشکردنە سەر خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 14:32

ماليكى بۆ باڵیۆزی بەریتانیا :عێراق ھێڕشکردنە سەر خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە

 به‌غداد-اه‌ع

 
 
نورى مالكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ میان پێشوازى كردنى له‌ ستیڤن هێكى باڵیۆزى به‌ریتانیا وتوێژیان كرد له‌باره‌ى دواپێشهاته‌كانى گۆره‌پانى سیاسى و ئه‌منى ناوچه‌كه‌ و عێراق.
 
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌پێى به‌یانامه‌یه‌كى نوسینگه‌ى مالكى كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" عێراق ھێڕشکردنە سەر خاکەکەی ڕەتدەکاتەوە و ئاسانكارى ده‌رنابرێت به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكاریه‌ك به‌سه‌ر سه‌روه‌رى خاكه‌كه‌ى".
هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێزگرتنى عێراق له‌ په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتان كه‌ ببێته‌ هۆى به‌رقه‌رار بوونى ئه‌من و ئاسایش و پاراستنى سه‌روه‌رى نیشتمانى له‌ وڵاتدا.
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى به‌ریتانیا ئاماده‌كارى وڵاته‌كه‌ى پیشاندا له‌ هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشى ناوچه‌كه‌ و به‌دورگرتنى عێراق له‌ قه‌یرانه‌كان.