هونه‌رمه‌ند ئه‌یاد رازى ئاماده‌كارى بۆ تۆماركردنى فیلمێكى نوێ ده‌كات

الثلاثاء 07 كانون ثاني 2020 - 13:09

هونه‌رمه‌ند ئه‌یاد رازى ئاماده‌كارى بۆ  تۆماركردنى فیلمێكى نوێ ده‌كات

 به‌غداد-اه‌ع-حه‌یده‌ر نعێمى

 
هونه‌رمه‌ند ئه‌یاد رازى ئاماده‌كارى بۆ  تۆماركردنى فیلمێكى نوێ ده‌كات بۆ وه‌رزى ڕه‌مه‌زانى داهاتوو.
 
رازى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:" له‌ نیوه‌ى ئه‌م مانگه‌ ئاماده‌كارى بۆ  تۆماركردنى فیلمێكى نوێ ده‌كات بۆ وه‌رزى ڕه‌مه‌زانى داهاتوو، كه‌ له‌ 20 زنجیره‌ پێكدێت، تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ دیارى كردنى هونه‌رمه‌نده‌ لاوه‌كان".
 
رازى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " له‌ ئێستادا وتوێژده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى درامى دور له‌ چوارچێوه‌ى كۆمیدى".
 
جێى ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌یاد رازى له‌ ماوه‌ى وه‌رزى ره‌مه‌زانى رابردوو پاڵه‌وانى فیلمى "شلع قلع" بوو كه‌ خه‌ڵاتى باشترین هونه‌رمه‌ندى به‌ده‌ستهێنا له‌ میان ئاهه‌نگى خه‌ڵاتى هیلالى ئاڵتونى بۆ دراما و به‌رنامه‌كانى مانگى ره‌مه‌زان به‌ ده‌نگدانى جه‌ماوه‌ر و لیژنه‌ى دادوه‌رى.