جۆنسۆن بۆ عەبدولمەھدی دووپاتیکردەوە خواستی ھەیە سەردانی عێراق بکات

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 19:54

جۆنسۆن بۆ عەبدولمەھدی دووپاتیکردەوە خواستی ھەیە سەردانی عێراق بکات

 به‌غدا-اه‌ع 

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختى له‌هه‌وڵه‌كانى عێراق كرده‌وه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌وڵى نه‌گۆڕاوى حكومه‌ت بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كان ورێگاگرتن به‌وه‌ى خاكى عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ململانییه‌كان.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن هاوتاكه‌ى بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكى حكومه‌تى به‌ریتانیا پێگه‌یشت. 
وتیشى"عه‌بدولمه‌هدى باسى رێكاره‌كان وزنجیره‌ى رووداوه‌كان وبڕیارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ به‌كشانه‌وه‌ى هێزه‌ بیانییه‌كان وجه‌ختى له‌هه‌وڵه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى عێراق  كردووه‌ بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان".  
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆكى وه‌زیران جه‌ختى له‌ هه‌وڵى نه‌گۆڕاوى حكومه‌تى كردووه‌ بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاوكارى ئه‌رێنى ورێگاگرتن له‌وه‌ى خاكى عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى ململانییه‌كان وگرنگى به‌رده‌وامى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش".
لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه‌"هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ عێراق وله‌ئاسته‌نگییه‌كانى ئاگاداره‌ ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ شانشینى یه‌كگرتوو به‌ته‌واوه‌تى پابه‌نده‌ به‌رێزگرتن له‌ئاسایش وسه‌قامگیرى وسه‌روه‌رى عێراق وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى دۆستانه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵات وخواستى بۆ سه‌ردانكردنى عێراق داوایش كرد له‌میان كه‌ناڵه‌ دیبلۆماسییه‌كان كار بكرێت بۆ نه‌هیشتنى قه‌یرانه‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان".