عه‌بدولمه‌هدى:به‌بێ دوودڵى كار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتننامه‌ى چین ده‌كه‌ین

الاثنين 06 كانون ثاني 2020 - 15:48

عه‌بدولمه‌هدى:به‌بێ دوودڵى كار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتننامه‌ى چین ده‌كه‌ین

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌ ،به‌بێ دوودڵى كار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى رێككه‌وتننامه‌ى چین ده‌كه‌ین وله‌ئێستاشدا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین بۆته‌ پرسی ڕاى گشتى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازى له‌تشانغ تاو باڵیۆزى چینى له‌به‌غدا كردووه‌"،ئاماژه‌یشى دا "باڵیۆزى چینى سڵاووڕێزى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌تى چینى گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وسه‌ره‌خۆشیشى له‌باره‌ى شه‌هیدانى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا گه‌یاندووه‌ له‌گه‌ڵ پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى عێراقی".
وتیشى"باڵیۆزى چینى ستایشى رۆڵى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه‌ له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌روه‌رى عێراق ویه‌كڕیزى خاكه‌كه‌ى وپته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"چین به‌دۆستى به‌رده‌وامى عێراق ده‌مێنێته‌وه‌".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،سوپاسى سه‌ركردایه‌تى وهه‌ڵوێستى ئه‌رێنى چین به‌رامبه‌ر عێراق له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش وبه‌رگرى كردن له‌مافه‌كانى عێراق له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه‌"،روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراق ڕۆڵى هه‌بوو له‌شه‌ڕى دژى داعش ،ئێمه‌یش نامانه‌وێت ببینه‌ لایه‌نێك له‌هه‌ر ململانییه‌ك وڕازیش نابین عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان".
عه‌بدولمه‌هدى دووپاتیشیكرده‌وه‌"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌بڕیارى عێراقى ماون وكشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیش به‌بڕیارێكى عێراقى ده‌بێت وله‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكایشه‌ حكومه‌تى عێراق به‌هێز بێت نه‌ك پێچه‌وانه‌".
ئه‌ویشى خسته‌ڕوو"چین هاوبه‌شێكى به‌هێز وگرنگى عێراقه‌ ورێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چین بۆته‌ كه‌یسێكى ڕاى گشتى له‌عێراق وگه‌لى ئێمه‌ به‌ڕاشكاوى درك به‌گرنگى ده‌نێت وبه‌بێ دوودڵى كار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ده‌كه‌ین وهیوادارین چین یارمه‌تیده‌رمان بێت له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌عێراقه‌وه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى چین راێگه‌یاند"وڵاته‌كه‌ى پاڵپشتییه‌كى به‌هیزى عێراقه‌ وبایه‌خێكى زۆر به‌به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات وهاوبه‌شێكى متمانه‌پێكراوین بۆ عێراق وكارده‌كه‌ین له‌سه‌ر دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وپاڵپشتى كردنى حكومه‌ت وگه‌لى عێراق ورێككه‌وتننامه‌ى هه‌ردوو وڵات ده‌خه‌ینه‌ لێوارى جێ به‌جێ كردن وهیواخوازین به‌پته‌وكردنى رۆڵى عێراق له‌پرۆژه‌ى پشتوێن ورێگاوبان وهه‌روه‌ها سوورین له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى زیادكردنى هاوكارى ئه‌منى وسه‌ربازى"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"كارى دیبلۆماتكارانى چین وكۆمپانیا چینییه‌كان وئاماده‌بوونیان له‌عێراق به‌رده‌وامه‌".