سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى په‌یامى سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى سه‌ید عه‌لى خامه‌نه‌یی ده‌كات له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى قاسم سوله‌یمانى

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 19:07

سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى په‌یامى سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى سه‌ید عه‌لى خامه‌نه‌یی ده‌كات له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى قاسم سوله‌یمانى
نه‌جه‌ف-اه‌ع
 
سه‌ید عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى ئاینى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ، په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی سه‌ید عه‌لى خامه‌نه‌یی ده‌كات له‌باره‌ى شه‌هیدبوونى قاسم سوله‌یمانى.
 
له‌ ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ هاتووه‌ "هه‌واڵی شه‌هیدبونی قاسم سوله‌یمانی-مان پێگه‌یشت،  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین، شه‌هید سوله‌یمانی ڕۆڵی به‌رچاوی له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دژ به‌تیرۆرستانی داعش له‌عێراق هه‌بوو، هه‌رگیز ئه‌و رۆڵه‌ی و ئازارو ناڕه‌حه‌تیه‌كانی له‌بیر ناكه‌ین".