ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى :ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا وسه‌ربازگه‌ى به‌له‌د كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 20:38

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى :ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا وسه‌ربازگه‌ى به‌له‌د كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت وسه‌ربازگه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
شانه‌كه‌ ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك كه‌وتۆته‌ گۆڕه‌پانى بۆنه‌كان وناوچه‌ى جادریه‌ له‌پشت چێشتخانه‌ى عیون به‌غدا".
وتیشى"ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیش ئاڕاسته‌ى سه‌ربازگه‌ى ئاسمانى به‌له‌د كراوه‌ له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هیچ زیانێكى گیانى تۆمار نه‌كراوه‌.