سه‌رۆك كۆمار:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ له‌ ئاشته‌وایى عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 13:26

سه‌رۆك كۆمار:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا هه‌ره‌شه‌ له‌ ئاشته‌وایى عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات

 بەغدا-اەع

 
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق داوای دانبەخۆداگرتن و بەرزكردنەوەی دەنگی ژیرانە بۆ پێشخستنی بەرژەوەندی نیشتیمانی دەكات.
د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقیە (اەع) کەوتووە ،ئاماژەی بەوەشكردوە، "بەخەمبارییەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بونی هەردو سەرکردە ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمان-مان پێگەشت، کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلالەکەرەوەیان هەبو لە شەڕی دژی داعشدا".
ئەوەش هاتوە، "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق".
سەرۆک کۆماری عێراق داواش لە هەمو لایەک دەکات دانبەخۆدابگرن و دەنگی عەقڵ و دانایی و پێشخستنی بەرژوەندییە نیشتیمانییە باڵاکان بخەنە پێش هەر جۆرە بەر‌ژوەندییەکی دیکە.
رونیشکراوەتەوە "لەم قۆناغەدا ئەرکمانە یەکگرتویی ریزەکانمان بپارێزین و ناکۆکییەکان تێپەڕێنین لە پێناوی بەرژوەندی نیشتیمانی، سەروەری عێراق و دورخستنەوەی لە هەمو کارەساتێک، کە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە بەردەوام بوە و تائێستاش کاریگەرییەکانی ماون".