"اه‌ع"ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى مه‌رجه‌ع سیستانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

الجمعة 03 كانون ثاني 2020 - 12:27

"اه‌ع"ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى مه‌رجه‌ع سیستانى بڵاوده‌كاته‌وه‌

 كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع

ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدولمه‌هدى كه‌ربه‌لایی نوێنه‌رى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى ئه‌مڕۆ هه‌ینى خوێندرایه‌وه‌:
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ ومیهره‌بان
رووداوه‌كانى به‌خێرایی به‌رێوه‌ده‌چن وقه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بن ووڵات به‌ره‌و ئاقارێكى مه‌ترسیدار ده‌چێت هه‌ر له‌و هێرشه‌ دڕه‌ندانه‌ كه‌باره‌گاكانى هێزه‌ عێراقییه‌كانى كرده‌ ئامانج له‌شارى قائیم وبووه‌ هۆى شه‌هید وبرینداربوونى ده‌یان جه‌نگاوه‌ر به‌ره‌و رووداوه‌كانى به‌غدا له‌رۆژانى ڕابردوودا تاده‌گاته‌ هێرشه‌ دڕنده‌كانى دوێنى شه‌و له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌پێشێلكارییه‌كى سه‌روه‌رى عێراق وپه‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ وبووه‌ هۆى شه‌هیدبوونى ژماره‌یه‌ك قاره‌مانى جه‌نگى سه‌ركه‌وتن دژى تیرۆرستانى داعش، ئه‌م رووداوانه‌ ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌وڵات به‌ره‌و ره‌وشێكى سه‌خت تێده‌په‌ڕێت وداوا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن وبه‌ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن وله‌خواى گه‌وره‌یش ده‌پارێنه‌وه‌ عێراق وگه‌له‌كه‌ى له‌مه‌ترسى دوور بخاته‌وه‌