هه‌ماهه‌نگى عێراق وسوریا رێگا له‌گواستنه‌وه‌ى تیرۆرستان ده‌گرێت

الخميس 02 كانون ثاني 2020 - 12:57

هه‌ماهه‌نگى عێراق وسوریا رێگا له‌گواستنه‌وه‌ى تیرۆرستان ده‌گرێت

 

 
به‌غدا-اه‌ع  
 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جه‌ختى له‌بوونى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نى سوریا كرده‌وه‌ له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى تیرۆرستان وكۆنترۆڵكردنى سنوورى نێوان هه‌ردوو وڵات.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"سه‌نگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق سوریا ،رێگا له‌هاتنى تیرۆرستانى داعش بۆ نێو خاكى عێراق ده‌گرێت".
ئاماژه‌یشى دا "هێڵى سنوور به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه‌ وتیرۆرستانى داعش ناتوانن دزه‌بكه‌ن یان له‌سنوورى عێراق نزیك ببنه‌وه‌ وهه‌روه‌ها هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ گواستنه‌وه‌یان نه‌دراوه‌ له‌رووبه‌رێك به‌درێژایی 610كیلۆ مه‌تر دواى پاراستنى سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو".
شایه‌نى باسه‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ هێڵى سنوورى نێوان عێراق وسوریا پارێزراوه‌ وچه‌ندین سه‌نگه‌ر وبه‌ربه‌ستى داناوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند بازگه‌یه‌كى چاودێرى وكامێراى چاودێرى وچاودێرى ئاسمانى به‌رده‌وام.