ڕه‌وتى حیكمه‌:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر دانوستانه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 15:23

 ڕه‌وتى حیكمه‌:هێرشه‌كانى ئه‌مریكا كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر دانوستانه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت

 به‌غدا-اه‌ع

فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،هێڕشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى كاریگه‌رى كردۆته‌ سه‌ر دانوستانه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت.
حه‌سه‌ن خه‌لاتى په‌رله‌مانتارى حیكمه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"هێڕشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراقه‌ له‌سایه‌ى ره‌وشێكى ئاڵۆز كه‌وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت ورانه‌سپاردنى پاڵێوراوێكى نوێ.
وتیشى"هێڕشه‌كانى ئه‌مریكا ڕه‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات ورێگرى ده‌كات له‌یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌رك وراوێژییه‌كان بۆ راسپاردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت".
خه‌لاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا"دیدوبۆچوونى جیاواز هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ڵام كاریگه‌رى كردۆته‌ سه‌ر رێره‌وى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ".
شایه‌نى باسه‌ ئامارى شه‌هیدان وبریندارانى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر باره‌گاى هه‌ردوو لیواى45و46 ،27شه‌هید و51 برینداربووه‌
فراكسیۆنى حیكمه‌ نوێنه‌رایه‌تى داوایش كردبوو كه‌پێویسته‌ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى واژۆكراو له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا سڕبكرێته‌وه‌ كه‌چى هاوپه‌یمانى سائیرون ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا ساڵى نوێ ساڵى ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه‌ بیانییه‌كان ده‌بێت.