وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ :په‌یامى خۆپیشانده‌ران گه‌یشت

الأربعاء 01 كانون ثاني 2020 - 14:28

 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ :په‌یامى خۆپیشانده‌ران گه‌یشت

به‌غدا-اه‌ع

محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،په‌یامى خۆپیشانده‌رانى به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا گه‌یشت.

حه‌كیم له‌تویتێك كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"په‌یامى خۆپیشانده‌ران گه‌یشت وله‌ئێستادا سه‌لامه‌تى كشانه‌وه‌یان پێویسته‌"،ئاماژه‌یشى دا "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كدارەکان گفتوگۆى کردووە لەبارەى کۆتایهێنان بەخۆپیشاندانەکانى بەردەم باڵیۆزخانەى ئەمریکا وسەلامەتى فەرمانبەران ودام دەزگاکان.

حەکیم وتیشى "پاراستنى دیبلۆماتكاران ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وباڵیۆزخانه‌كانیان به‌رپرسیارێتى عێراقه‌"، روونیشیكرده‌وه‌"عێراق دواى په‌سه‌ند كردنى رێككه‌وتننامه‌ى جنێف به‌ڵێنى پاراستنى باڵیۆزخانه‌ ونێرده‌ دیبلۆماسییه‌كانى دا"

ئاماژه‌یشى دا" مانگرتووان ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ كردووه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا.

ئاماژه‌یشى دا "مانگرتووان له‌به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ ده‌ستیان به‌كشانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌"روونیشیكرده‌وه‌"ده‌نگۆییه‌ك هه‌یه‌ له‌باره‌ى دیاری كردنى شوێنێكى نوێ بۆ خۆپیشانده‌ران له‌نزیك ئۆتێلى بابل".

شایه‌نى باسه‌ حه‌شدى شه‌عبى داواى خۆپیشانده‌رانى نزیك باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كرد بكشێنه‌وه‌ وه‌كو رێزگرتنێك له‌بڕیارى حكومه‌تى عێراقی كه‌ فه‌رمانى به‌كشانه‌وه‌ كردبوو بۆ پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت، روونیشیكرده‌وه‌"په‌یامى جه‌ماوه‌رى ئه‌و شوێنه‌ گه‌یشت.