ساڵح ومسجدی جه‌خت له‌گرنگی پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق و ڕێزگرتن له ‌ئیراده‌ی نیشتمانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 15:45

ساڵح ومسجدی جه‌خت له‌گرنگی پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق و ڕێزگرتن له ‌ئیراده‌ی نیشتمانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئێره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌عێراق تاوتوێ پێویستی به‌هێزكردن و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران كرده‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت بەبه‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی ھەردوو گەل بكات.
 
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"ساڵح ومه‌سجدى جه‌خیتان له‌گرنگی پشتیوانی سه‌قامگیری عێراق و ڕێزگرتن له ‌ئیراده‌ی نیشتمانی له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی کرایەوە دور لە ده‌ستوه‌ردانی‌ ده‌ره‌كی.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه ‌سه‌قامگیری و سەربەخۆیی عێراق پایەیەکی گرنگە بۆ ئاسایش و لێکگه‌یشتنی ناوچه‌كه‌، لە ھەمان کاتدا پێگه‌یه‌کە بۆ بەیەکگەیشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان، ھەروەھا ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ سەرجەم گه‌لانی ناوچه‌كه‌، له‌ سه‌ر بنه‌مای پاراستنی بەرژەوەندی هاوبه‌ش.