عه‌بدولمه‌هدی: هێرشی ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

الاثنين 30 كانون أول 2019 - 18:16

 عه‌بدولمه‌هدی: هێرشی ئه‌مریكا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر دووپاتیكرده‌وه‌ هه‌ڵویستى حكومه‌ت له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مریكا دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ هاتووه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر له‌ده‌ستپێكى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى له‌دواپێشهاته‌كان وهه‌ڵویستى حكومه‌تى كردووه‌ له‌ململانێ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تییه‌كان وسیاسه‌تى حكومه‌ت به‌دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌جه‌مسه‌رگیری و مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگ  به‌جۆرێك وڵات به‌دور بگرن له‌هه‌ر جه‌نگێك كه‌ ڕوبدات".
عه‌بدولمه‌هدى ڕاشیگه‌یاند، "هێرشی هێزه‌كانی ئه‌مریكی بۆسه‌ر هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێشهاتی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداریشه‌، پرسه‌ی خۆشیشى بۆ گه‌لی عێراق ڕاگه‌یاند كه‌ بۆردومانكردنی باره‌گای هه‌ردو لیوای 45 و 46ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری نێوان سوریاو عێراق، ژماره‌یه‌ك جه‌نگاوه‌رى حه‌شدی شه‌عبی شه‌هیدو برینداربون له‌وانه‌ى جێگیركراون بۆ ڕێگاگرتن له‌ده‌زپێكردنى تیرۆرستانى داعش.