خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ى دووشه‌ممه‌

الأحد 29 كانون أول 2019 - 14:46

خشته‌ى كاره‌كانى دانیشتنى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ى دووشه‌ممه‌

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كاری سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی دوشه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت، یه‌كه‌م خاڵی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌پێشنیازی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئیداره‌ی دارایی كه‌  چوار ماده‌ له‌خۆده‌گرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی-ه‌و ئاماده‌كراوه‌.
خاڵی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش، تایبه‌ته‌ به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌مواری دوه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو كه‌ سێ مادده‌ له‌خۆده‌گرێت و به‌هه‌مانشێوه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی-ه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌ز
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردنی گشتی ته‌رخانكردوه‌و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش 15 خوله‌كی دیاریكردوه‌.
له‌كۆبونه‌وه‌ی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندكرا